جوانکاری؟
ماكیاژی قاوەیی بۆ دەركەوتنی رووخسارێكی هێمن
ماكیاژی دەم و چاو هەنگاوی گرنگی دەوێت بۆ ئەوەی شێوەیەكی ناسك و جوان هەڵبژێردرێت تاوەكو ماكیاژێكی جوانی لێوە دەربچێت، لەگەڵ ئەوەی چەندین رەنگ و جۆرە ماكیاژ هەیە تاوەكو ببێتە ئەنجامی ماكیاژێكی نەرم و جوان بۆ رووخساری خانمان، یەكێك لە مۆدە تازە و جوانەكانی ماكیاژ، شێوازێكی تازەیە لە رەنگ و نەخشی ماكیاژەكەی.
رەنگی ئەو ماكیاژە لە رەنگی قاوەیی كراوە یان بە رەنگی جالێكسێ ناسراوە و نەخشێنراوە، بەمەش ئەنجامی ماكیاژێكی جوان و هێمنی لێوە دەركەوتووە. لەگەڵ ئەوەی رەنگی پشت چاوەكانیش لە رەنگێكی قاوەیی تۆخ رەنگ دەكرێت بەمەش دەبێتە مۆدەیەكی تازە و ناسك بۆ ماكیاژی رووخساری خانمان.