میسی: جه‌نگی من له‌گه‌ڵ مانچسته‌ره نه‌ك كریستینۆ رۆناڵدۆ
لیۆنێل میسی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسانی رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر له یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ببینه‌وه و نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنین ئه‌وه منیش ده‌بمه باشترین یاریزانی جیهان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مانچسته‌ر یونایتد نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وه رۆناڵدۆ بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك ده‌بێته باشترین یاریزانی جیهان. هه‌روه‌ها میسی رایگه‌یاند كه جه‌نگی ئه‌و له‌گه‌ڵ كریستانۆ رۆناڵدۆ نییه، به‌ڵكو جه‌نگیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده، بۆیه ته‌نها بۆ بردنه‌وه‌ی به‌رشلۆنه یاری ده‌كه‌ین و یاری تۆپی پێش یارییه‌كی ده‌سته‌جه‌میعیه و به ته‌نها كه‌س هیچی پێناكرێت. بۆیه هیچ كه‌سێك بۆ ئه‌وه یاری ناكات كه ببێته باشترین یاریزان له جیهاندا، به‌ڵكو تۆپی پێ هه‌موو یاریزانان یاری ده‌كه‌ن و بۆ بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌یان، بۆیه یاریی كۆتایی چامپیونس لیگ جه‌نگی نێوان میسی و رۆناڵدۆ نییه، به‌ڵكه جه‌نگی نێوان به‌رشلۆنه و مانچسته‌ر یوناتده.
سه‌رچاوه: های كوره
وه‌رگێڕانی:سیڤان جلال