شەربەتی مێوژی خۆماڵی لە ماڵدا دروست بكە
شەربەتی مێوژی خۆماڵی لە ماڵدا دروست بكە
 بۆ ئەوەی شەربەتێكی خۆماڵی بەدەستی خۆمان و لە ماڵی خۆمانەوە درووست بكەین دەتوانین لەم چەند كەرستە و رێگایانە شەربەتێكی مێووژی نایاب درووست بكەین : كەرستەكان - نیو كیلۆ مێووژی باش - (10) گلاس ئاو - (0.5 )كیلۆ شەكر - دەرمانی رەنگی مێووژ (نیو كەوچك چای)! لەم كەرستانەی سەرەوە دەتوانیت بە سادەترین شێوە شەربەتەكە درووست بكەیت : - سەرەتا مێووژەكە جوان پاك بكەرەوە و بە ئاو بیشۆ. - (10) پەرداخ ئاوەكە بهێنە و مێوژەكە بخەرە ناو ئاوەكە، بۆ ماوەی (4) كاتژمێر لێیگەڕێ تاوەكو مێوژەكە وەك ترێ گەورە دەبێ. - ئینجا لەناو پێژنگێكی پاك ئاو و مێوژەكە بپازنە بۆ ئەوەی دەنكە گەورەكانی مێوژەكە جیابكرێتەوە. - پاشان ئەو ئاوەی مێوژەكەی تیایدایە لەگەڵ مێوژەكە بخەرە ناو ئامێری خەڵاتە، تا مێوژەكان تەواو ورد دەبن. ئینجا شەكرەكەی تێبكە بۆ ئەوەی تەواو تێكەڵ بێ. - دواتر رەنگی مێوژەكەی تێبكە و بۆ ئەوەی رەنگەكە وەربگرێت، پاشان بۆ ماوەی (1) كاتژمێر جێبهێڵە، بۆ ئەوەی تەواو رەنگەكە وەبگرێت. - لە دوا هەنگاودا جیاككردنەوەیەكی تەواوی دەوێت، ئەمەش بەهۆی پارچە قوماشێكی كون بچووكی تیادا بێ، وەك (قوماشی رەفتە)، بۆ ئەوەی ئاوی مێووژەكە بە تەواوەتی پاك بكرێتەوە. - دواتر دەتوانن ساردی بكەن و نۆشی بكەن!
|
| Category: sivan89 | Added by: nwegary (2009-04-09)
|
| Views: 416
| Rating: 0.0/0 |
|
|