Main My profile Registration Log out Login
Main » Articles » sivan89

كوببه‌ی بڕوێش
كوببه‌ی بڕوێش

كه‌ره‌سته‌كان:-

(3) په‌رداخ بڕوێشی زبر ، (1\2) نیو په‌رداخ سمید واته‌ ئاردی بڕوێش ، نیو كیلۆ قیمه‌ ، باده‌م ، داودارمان به‌پێی ئاره‌زوو ، یه‌ك ده‌سك كه‌ره‌وز ، یه‌ك سه‌لك پیازی گه‌وره‌ ، رۆن.



ئاماده‌كردنی:

- بڕوێشه‌كه‌ ئه‌خوسێنیت بۆ ماوه‌ی (2) كاتژمێر، هه‌ر (15) خوله‌ك جاریك تێكی ئه‌ده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی جوان بخوسێت.

- پاشان سمیده‌كه‌ (ئاردی بروێشه‌كه‌) تێكه‌ڵ ئه‌كه‌یت و جوان ئه‌یشێلیت و دای ئه‌نێیت تا قیمه‌كه‌ی بۆ سور ئه‌كه‌یته‌وه‌.

- قیمه‌ و پیاز و كه‌ره‌وزه‌كه‌ هه‌مووی سوور ئه‌كه‌یته‌وه‌ و پاش سوور كردنه‌وه‌كه‌ قیمه‌كه‌ به‌ ده‌ست ئه‌شێلیت یا به‌ ئامێر تاكو نه‌رم و وورد بێت و هه‌ویری بڕوێشه‌كه‌ كون نه‌كات.

- ئینجا (2) گونك له‌ هه‌ویره‌كه‌ دروست ئه‌كه‌ین و پانیان ئه‌كه‌ینه‌وه‌ و قیمه‌كه‌ی ئه‌كه‌ین به‌سه‌ر یه‌كێكیاندا و ئه‌وی تر ڕا ئه‌خه‌ین به‌سه‌ردا و جوان لێواره‌كانیان پێكه‌وه‌ ئه‌لكێنین واته‌ كه‌پسی ئه‌كه‌ین.

- هه‌ر كوببه‌یه‌ك دروست كرا به‌ نایلۆن ئه‌پێچرێت تا به‌ كوببه‌كانی تر نه‌لكێت، به‌م شێوه‌ تا هه‌موو هه‌ویره‌كه‌ ئه‌كرێت به‌ كوببه‌ و بێ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ بنوسێن. 

- له‌ دوا هه‌نگاودا له‌ناو ڕۆن سوور ئه‌كرێته‌وه‌

Category: sivan89 | Added by: nwegary (2009-04-23)
Views: 571 | Rating: 3.0/1 |
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]